عەبادی بێ منەتی خۆی بەرامبەر ئەوروپا ڕاگەیاند

 
حەیدەر عەبادی لە وتاری هەفتانەی خۆیدا تیشکی خستە سەر پێشڕەویەکانی سوپای عێراق لە قائم و ئاماژەی بە کۆتایی هاتنی داعش لە خاکی عێراق و سەرسنوری عێراق سوریا ڕاگەیاند.
 
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر توانای هێزە عێراقیەکان و وتی ئەو کارەی هێزە عێراقیەکان ئەنجامی دەدەن لە هیچ ئەکادیمیاو وڵاتێک فێر نەبون،بەڵکو ئەوەیان لەسەر زەوی وەدەست خستووەو زۆر وڵات داوای زانیاری لەسەر سەرکەوتنەکان دەکەن تا لە ئەکادیمیاکان لێیەوە فێر بن.
 
هاوکات لە بری سوپاسی هاوپەیمانان بۆ مەشق پێکردنی سوپای عێراق،عەبادی بێ منەتانە وتی ئەوەی بەدەست هاتووە بەهۆی پاڵەوانە عێراقیەکان بووە.
Back to top button