حوسیەکان مافی پەنابەری دەدەنە گەندەڵکاران
ڕۆژنامەی نیوز وییکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە حوسیەکان ئامادەییان دەربڕیوە کە مافی پەنابەری بدەن بەو ئەمیرو بەرپرسە باڵایانەی سعودیە کە بڕیارە بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی بکرێن.
ڕۆژنامەکە لە زاری محمد عەلی حوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕش بڵای کردۆتەوە کە ئامادەن مافی پەنابەریان پێبدەن،هاوکات لە تویتێکدا محمد حوسی نوسیویەتی برایانی ئەمیر لە بنەماڵەی ئال سعود و هەر فەرمانبەرو کەسایەتیەک کە هەست دەکات دەکرێتە ئامانج،ئێمە وەک برا ئامادەین بەڕێزەوە پێشوازیتان لێ بکەین وەک کەسانێکی ستەم لێکراو.
ئەم لێدوانەی محمد حوسی دوای ئەوە هات کە وەلی عەهدی سعودیە بە تۆمەتی گەندەڵی ناوی چەندین وەزیرو ئەمیری وڵاتەکەی دایە دادگا بۆ لێپرسینەوە.