هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی شكه‌ست ده‌هێنێت
پاش دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی درا، له‌ئێستاشدا له زاری گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌و هه‌وڵه به په‌یره‌وی ناوه‌خۆی یه‌كێتی فه‌شه‌ڵ پێده‌هێنین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌رێگا په‌یره‌وی ناوه‌خۆی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له باره‌ی هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا پەیڕەو دەكەنە پێوەر بۆ دەرکردنی بڕیارەکان، ئەوەش یەكلایی دەكرێتەوە کە ئەو بڕیارانەی لە كۆبوونەوەی پێشووی سەركردایەتی درابوون، بەپێی پەیڕەو بووە یان نا؟ هه‌روه‌ها گوتیشی” راستە لە كۆبوونەوەی پێشووی سەركردایەتی دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دراوە، بەڵام بەو دەنگدانە هەموو شتێك تەواو نەبووە، بەڵكو لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتی گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكەین ئەو كارە تاوەکو چەند لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەگونجێ؟، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” ناكرێت هەر بەرپرسێكی یەكێتی بێت و قسەیەك بكات، بەڵكو لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتی پەیڕەو دەكەینە پێوەر بۆ بڕیارەكانمان”.
ئه‌م قسانه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه رۆژی شەممە 4-11-2017 ئەنجوومەنی سەكردایەتیی یەکێتی لە شاری سلێمانی كۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا بە دەنگی 20 ئەندامی سەركردایەتی، مەكتەبی سیاسی هەڵوەشایەوە، بەڵام بەگوتەی سەعدی پیرە لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتیدا جارێکی دیکە قسە لەسەر پرسەکە دەکرێتەوە و ئەوە یەكلایی دەکرێتەوە ئایا ئەو كارەی كراوە لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەگونجێ یاخوت نا”.