هه‌موو عێراق به‌ سلێمانیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر توانیان شارێكی هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و دهۆك دروست بكه‌ن ئینجا مافی باسكردنی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه‌

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی جارێكی تر ئێران له‌رێگای میدیای هاوبه‌شی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستیان كردووه‌ به‌وه‌ی هه‌ولێر گه‌نده‌ڵه‌ و پارتی به‌دیار كراوی كراوه‌ته‌ ئامانج و هه‌وڵی هاندانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه‌ دژی گه‌نده‌ڵی هه‌ولێر بوه‌ستنه‌وه‌، له‌ئێستادا به‌دیاری كراوی میدیاكانی عێراق و ئێران و سلێمانی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، چاودێرانی سیاسی و ئابووری پێیان وایه‌ بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ ئێران و عێراق و سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌به‌راوردی شاره‌كاندا، له‌سیاقی بودجه‌دا، هه‌ولێر قه‌ڵایی پێشه‌نگ و پاكیه‌، له‌چاو پایته‌خته‌كانی به‌غدا و تاراندا، واتا به‌راوردی بودجه‌ به‌غدا و تاران و سلێمانی و هه‌ولێر چاوی مرۆڤ ده‌ته‌قێنێت له‌وه‌ی كامه‌ شار سیما و شكڵی له‌گه‌نده‌ڵی دا پیاو شه‌رمه‌زار ده‌كات”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ بوونی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه‌، رووكردنه‌ هه‌ولێر له‌ ناوه‌راست و باشوری عێراق و تا سوریا و بوونی ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌، هه‌ولێر قه‌ڵای ره‌نگه‌ جوانه‌كانی ناوچه‌كه‌یه‌، چونكه‌ ناكرێت خۆمان له‌و پرسیاره‌ بدزینه‌وه‌، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر سلێمانی و به‌غدا و تاران ئه‌وه‌نده‌ پاك و ته‌میز و بێ گه‌نده‌ڵین خێره‌ له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ خه‌ڵك روو له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن؟، خێره‌، گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر به‌به‌راورد به‌ خزمه‌تگوزاری و سیمای گه‌شه‌سه‌ندنی له‌گه‌ڵ به‌غدا و سلێمانی دا ئه‌وه‌نده‌ جیاوازه‌، خۆ هه‌ولێر و دهۆك به‌هه‌ردوو پارێزگا سه‌دا 52ی كۆی بودجه‌ی سه‌دا 17یان له‌عێراق وه‌رگرتووه‌، سلێمانی به‌ته‌نیا سه‌دا 48ی بردووه‌، ئه‌مه‌ هیچ كه‌ به‌غدا له‌كۆی پێدانی سه‌دا 17ی تا ساڵی 2013 و تاوه‌كو ئێستا كۆی گشتی بودجه‌ی عێراق له‌ به‌رده‌ست حكومه‌تی به‌غدا بووه‌، بۆچی به‌غدا به‌راورد ناكرێت به‌گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر نه‌ك هه‌ولێر به‌گشتی، كه‌وایه‌ رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌غدا و سلێمانی و تاران، به‌له‌كه‌بێت، ته‌واوی ده‌مووچاوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سێ لایانه‌ ره‌ش بووه‌ نه‌ك له‌كه‌ ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و په‌نده‌ بیرده‌هێنێته‌وه‌، شوژن له‌چاوی خۆی نابینێت، به‌ڵام مووی چاوی خه‌ڵك كراوه‌ته‌ باس و خواس”.

چاودێرانی ئابووریش پێیان وایه‌ ره‌خنه‌ گرتنه‌كان له‌ هه‌ولێر، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نیه‌، ته‌نها ته‌وژمێكی سیاسی دژ به‌ لایانێكی سیاسیه‌، چونكه‌ به‌راوردی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سویسرا و سوید ناكرێت، كاتێك هه‌ولێر له‌رووی جوگرافیاوه‌ له‌ عێراق بێت، كه‌وایه‌ بوونی به‌راوردی هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مایی شاره‌كانی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان پێناسه‌ و وێنا كراوه‌، كه‌وایه‌، شاره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و سلێمانی له‌رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه‌، به‌راورد ناكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری سلێمانی و به‌غدا بكه‌ین له‌رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆت روون ده‌بێته‌وه‌ هه‌ولێر پڕخزمه‌تگوزاریترین شاری عێراقه‌، به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا و سلێمانی شایانی پێكه‌نینه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ره‌خنه‌ له‌جۆڕی خزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌بێت له‌هه‌ولێر به‌ڵام له‌ سلێمانی به‌غدا نه‌ك ره‌خنه‌گرتن به‌ڵكو هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك له‌زه‌مینی واقیع نیه‌ و له‌ بودجه‌شدا هه‌یه‌، كه‌وایه‌ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ ده‌سه‌ڵمێنرێت نه‌ك ئه‌و كاوێژه‌ی میدیاكان”.

Back to top button