مه‌سرور بارزانی: كاردانه‌وه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر ریفراندۆم ناده‌ستووریه
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، له میانی پێشوازی كردنی”کنوت لێن” نێردەی تایبەتی وڵاتی نەرویج بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و شاندی باڵیۆزخانەی نەرویج له به‌غدا رایده‌گه‌ێنێت”کاردانەوەکانی بەغدا لە بەرامبەر ریفراندۆم نادەستوورین و دەرخەری نیازخراپیی هەندێ گروپ و لایەنە لە بەغدا لە بەرامبەر کۆی سیستەمی دەستوری و سیاسیی ئێستای عێراق”.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان” ئەمرۆ8/11/2017 له‌گه‌ڵ شاندێكی وڵاتی نه‌رویج، پەیوەندیەکانی نەرویج و هەرێم و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا و شاندی نەرویجی پشتیوانیی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستور دووبارە کردەوە و ئاواتیان خواست هەرچی زووتر گرژیەکان کۆتایی پێ بهێنرێن و هەردوولا خۆیان بۆ قۆناغی دوای داعش و ئاوەدانی و گەشەپێدانی وڵات ئامادە بکەن”.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه” کە رێکاری سەربازی بەرامبەر بە هەرێم هیچ ئاکامێکی نابێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆیە دەبێ بەغدا دانوستانی بێ مەرج لە سەر بنەمای دەستور قبوڵ بکات و کۆی دەستور جیبەجێ بکرێت نەک تەنیا چەند بڕگەیەک کە لێکدانەوەی تایبەتی بۆ دەکرێت و لە خزمەت ئامانجی لایەنێکی کێشەکەدایە”.