پارتی ئه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه‌ كه‌ركووك كه‌واته‌ ده‌ستی له‌پیلانگێری فرۆشتنی كه‌ركووك هه‌بووه‌

به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌دی ده‌كاته‌وه‌ پارتی بچێته‌وه‌ كه‌ركووك، ده‌لێت پارتی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك، شاره‌كه‌ به‌ شارێكی داگیركراو ده‌زانێت، كاتێك شارێك داگیركراو بێت، چۆن ده‌چێته‌ ژێر چه‌پوكی داگیركه‌ر؟ ده‌لێت ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ هه‌مووی ناراستن، پارتی ئاماده‌ نیه‌ بچێته‌وه‌ كه‌ركووك به‌م سیمایه‌ داگیركراوه‌ی دا و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكاته‌ ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر كوردا، هیچ سه‌ركردایه‌تیه‌كی پارتی ئاماده‌ نیه‌ ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌مری واقیع قبوڵ بكات، بۆیه‌ داواكاریه‌كانی باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی بۆ ئێمه‌ هیچ قیمه‌تێكی نیه‌ و ناگه‌رێنه‌وه‌ كه‌ركووك، تا كه‌ركووك رزگار نه‌كرێته‌وه‌”.

به‌پرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی داواكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی باڵی خیانه‌ت یه‌كێتی له‌ پارتی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پارتی بچێته‌وه‌ كه‌ركووك دیاره‌ پارتی تێوه‌گڵاوه‌ له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆیه‌ پارتی ئه‌و داگیركاریه‌ ناكاته‌ ئه‌مری واقیع و قبوڵی ناكات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ داگیركردنی كه‌ركووك و به‌كار هێنانی سوپا و میلیشیا و به‌ پاڵپشتی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی ئێران و توركیا، به‌چاودێری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، كۆتایی هێنان بوو به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ عێراق و تێكدانی هه‌موو مانه‌وه‌یه‌ك له‌ عێراق، بۆیه‌ پارتی ناچێته‌ ژێر باری هیچ ئه‌مرێكی واقیع و كه‌ركووك داگیركراوه‌ ده‌بێت رزگار بكرێته‌وه‌و، ئه‌و داواكاریانه‌ش له‌لایان باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی فلسێكی سوتای ناهێنێت”.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كه‌ نه‌ویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت راشی ده‌گه‌ێنێت، له‌ژێر هیچ فشارێك و هیچ دۆخێكدا ئێمه‌ وه‌ك پارتی دان به‌ ئه‌مری واقیعی داگیركاری شاری كه‌ركووك دانانێین، ناگه‌رێنه‌وه‌ شاری كه‌ركووك، ئه‌و داوایانه‌ی كه‌ له‌ پارتیش ده‌كرێت درێژه‌دانه‌ به‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئێمه‌ ناچینه‌ ژێر هیچ فشارێك و ئه‌وه‌شی ده‌لێت له‌پێناوی كورد و پارێزگار با بۆ كورد بێت، ئه‌مه‌ قسه‌یه‌كی هیچه‌، بۆ ئێمه‌ هیچ قیمه‌تێكی نیه‌، چونكه‌ نه‌ك پارێزگار به‌ڵكو كوردبوونمان له‌و شاره‌ له‌مه‌ترسیدایه‌، له‌رێگا پارێزگارێكی بێ ده‌سه‌ڵاتی هیچ نه‌بوودا، ده‌یانه‌وێت داگیركاری كه‌ركووك درێژه‌ پێ بده‌ن و بیكه‌نه‌ ئه‌مریی واقیع كه‌ ئه‌مه‌ش دژی گه‌لی كوردستانه‌ و پارتی ناچێته‌ ژێر ئه‌و باره‌وه‌، تا كه‌ركووك رزگار نه‌بێت له‌و داگیركاریه‌، پارتی ناگه‌رێته‌وه‌ كه‌ركووك و ره‌وایه‌تی نادات به‌داگیركردنی كه‌ركووك”.

Back to top button