عەبادی لە گەڵ عێراق و كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی راستگۆ نیە, حەویجە كۆنتڕۆل نەكراوەتەوە
بەهۆی پرۆسە سەربازییەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر چەكارانی داعش، شاری (حەویجە) بووە بەشاری تارماییەكان و سەرباری ئەوەی پێش زیاتر لە مانگێك عەبادی ڕزگاركردنی ئەو شارەی ڕاگەیاند، بەڵام تائێستاش 200 چەكداری داعشی تێدایە.
لەوبارەیەوە، ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی شاری حەویجە، ڕای گەیاند: “شارەكە بووە بە شاری تارماییەكان و كەسی تێدا ناژی”.
ئاماژەی بەوەشدا، كە هەرچەندە دەیان و سەدان ئاوارە بۆ شارەكە گەڕاونەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و بوونی تەقەمەنییەكی زۆر، وایكردووە ئاوارەكان نەتوانن بگەڕێنەوە بۆ شارەكەیان”.
هەروەها گوتیشی: “ئەنجومەنەكە بارەگای خۆی كردووەتەوە، هەروەها پەروەردە كراوەتەوە و مامۆستاكان گەڕاونەتەوە، بەڵام تائێستاش چەكدارانی داعش لە چەند گەڕەكێكدا خۆیان حەشار داوە و ژمارەیان نزیكەی 200 چەكدار دەبێت، ئەوەش مەترسی دروست كردووە”.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە زیاتر لە مانگێكە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕال، ڕزگاركردنی شاری حەویجەی لە داعش ڕاگەیاند كە زیاتر لە سێ ساڵ دەبوو ئەو شارە داگیر كرابوو