داعش له‌قه‌زاى خورماتوو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌كانى ئاسایشى یه‌كێتى

 
له‌ ئێستادا چه‌كدارانى داعش هه‌ڵهاتوون و زۆبه‌ى ناوچه‌كانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و هێزه‌كانیان به‌شێوه‌ى گروپ گروپ ده‌رده‌كه‌ون هێرش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 8ى11ى 2017 له‌ سنورى خورماتوو چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئاسایشى یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان .
 
لاى خۆیه‌وه‌ (كه‌مال عه‌بدوڵا) به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى یه‌كێتى له‌ خورماتوو ڕایگه‌یاند :” چه‌كدارانى داعش له‌ سنورى ناحیه‌ى (زنانه‌) له‌ قه‌زاى خورماتوو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانى ئاسایشى یه‌كێتى “.
 
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى قه‌زاى خورماتوو گوتیشى ” هێزه‌كانى ئاسایش هێرشه‌كه‌ى داعشیان تێكشكاندووه‌و زیانى گیانى و مادیان پێگه‌یاندوون و ئاسایشێكیش بریندار بووه‌ “.
Back to top button