بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان لەسەر یەكێتی دا بووە ماڵ

خواكوڕك

راگەیاندراوی ناوەندی بریار كە لەلایان هەردوو جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەركرا، بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان ئیسپاتكرا كە لەلایان باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە هەردوو خوشكی( هێرۆ و شاناز) سەرپەرشتی دەكەن پێشنیاری بڕینی بۆ كراوە.

دوێنی هەینی شاڵاو عەلی عەسكەری لە دیمانەیەكدا گوتی ( باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی) پێشنیاریان بۆ عەبادیش كردووە، كە نەوتی كەركووك راگرێت، پێشتریش لە بەیاننامەیەكدا كە ناوەندی بریاری راگەیاند لەوێش ئەوەی ئیسپات كرا كە مووچە و بووجەی كوردستان لەلایان هێرۆ و شانازی خوشكی بڕاوە و داوا لە مالیكی كراوە، مووچە و بووجەی كوردستان ببڕێت.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە مووچە و بووجەی كوردستان ئیسپات بوو كە به‌ پێشنیاری ( هێرۆ و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) براوە و نەك تەنها پێشنیار كراوە، بەڵكو هەرەشەش كراوە لەمالیكی كە ئەگەر مووچە و بووجەی كوردستان نەبڕێت هاوپەیمانیمان لەبەغدا تێك دەچێت.

Back to top button