حەیدەر عەبادی بڕیارێكی تری دژ بە كورد دەركرد
پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت ، بەفەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاردراوە (40) باڵوێزی عێراق لە وڵاتان بگۆردرێن و زۆرینەی باڵوێزەكانیش كوردن .
“تەها دیفاعی ” پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” ئەمرۆ گفتوگۆمان كردووە لەگەڵ لیژنەی پەیوەنییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دۆسیەی باڵوێزەكانی عێراق لە وڵاتان كە چاودێرن بەسەر باڵوێزخانەكانیان و سیاسەتی دەرەوەی عێراق “.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگەیاند ” لەسەردەمی وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق (هوشیار زیباری ) چەندین كەس دامەزراون بە باڵوێز كە گونجاو نەبوون ، بۆیە پێداچونەوە بە تەواوی باڵوێزەكان و قونسوڵگەرییەكاندا دەكرێت ، لەچوارچیوەی ئەجێنداكەی حەیدەر عەبادی بەفەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاردراوە ( 40) لە باڵوێزەكان بگۆڕدرێن و زۆرینەیان كوردن “.
شارەزایەكی یاسایش بە خواكوڕكی راگەیاند, گۆڕین و دانانی بالیۆز و كوسنولەكان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار هەیە, بۆیە گۆڕینی بالیۆزو نوێنەرانی وڵات دەبێت بە واژۆی سەرۆك كۆمار بێت.