نەجمەدین كەریم: هەوالێكی میدیاكانی سەر بە گرووپی خیانەتكارانی یەكێتی بەدرۆ دەخاتەوە

 

دوای ئەوەی میدیاكانی یەكێتی كە نزیكن لە گرووپی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر هەوالێكیان لە بارەی نەجمەدین كەریم, پارێزگاری لە كار لادراوی كەركووك بڵاو كردەوە كە گوایە كوردستانی جێ هێشتووە, پارێزگاری لەكارلادراوی كەركووك ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كوردستانی بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەجێهێشتبێت و رایگەیاند، لە هەولێرم و كوردستانم بەجێ نەهێشتووە.

نەجمەدین كەریم ، پارێزگاری لەكارلادراوی كەركووك رایگەیاند؛ ئێستا لە پارێزگای هەولێرم و گەشتی ئەمریكام نەكردووە.

نەجمەدین كەریم گووتیشی ، ئاساییە كە بچمە ئەمریكا و بێمەوە وەك هەموو جارەكانی پێشوو، بەڵام ئیستا لە هەولێرم و كوردستانم بەجێ نەهێشتووە.

لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر كە هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كەركووكیان كۆنترۆڵكرد ، نەجمەدین كەریم هاتووەتە هەولێر و لە هەولێر نیشتەجێیە. پارێزگاری لەكارلادراوی كەركووك لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی گوتبووی،”ئێستا پلانی ئەوەم نییە بگەڕێمەوە بۆ كەركووك، ئەگەر بگەڕێمەوە ژیانم دەكەوێتە مەترسییەوە”.

Back to top button