لە چلەی تاڵەبانی ڕێگەبە مەلابەختیار نادرێت وتار پێشكەش بكات
“مەلا بەختیار ” لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلیستی ئەو ناوانە دورخرایەوە كە ڕێگەیان پێدەدرێت لە چلەی ماتەمینی (تاڵەبانی ) دا وتاربدەن .
بەگوێرەی زانیارییەكانی خواكوڕك ، “مەلابەختیار ” لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوایكردبوو لە چلەی ماتەمینی ( مام جلال تاڵەبانی ) سەرۆككۆماری پێشوی عێراق و سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی وتارێك پێشكەش بكات ن بەڵام لەلایەن ڕێكخەرانی مەراسیمەكەو سەرپەرشتیارانەوە بڕیاردراوە ڕێگەبە ( مەلابەختیار) نەدرێت هیچ وتارێك پێشكەش بكات .
رۆژی هەینی 10ی 11ی 2017 چل رۆژ بەسەر كۆچی دوای ( جەلال تاڵەبانی ) تێدەپەڕێت ، بڕیارە بەوهۆیەوە مەراسیمێك بۆ چلەكەی ڕێكبخرێت و چەند وتارێك لەو بۆنەیەدا پێشكەش بكرێت .