لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێكهێنراوه
له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ،جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه ،حكومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌غداد بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران .
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شدا دواى ته‌واو بوونى كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌یان له خاڵى چواره‌مى ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ،جه‌خت له شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم به پاكێجێكى یاسایی و دارایی به وردبینیه‌وه كرا كه له‌خه‌ڵكى پسپۆڕ‌و شاره‌زا دیارى بكرێت و سه‌ردانى به‌غداد بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دانوستاندن له‌سه‌ر قووتى خه‌ڵك و موچهخۆرانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى دا.
“به‌هزاد زێبارى ” سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند ” لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆدا سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كى (8) كه‌سى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونى پرسى مووچه‌و لیژنه‌كه‌یش نوێنه‌رى فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت “.