به‌شار ئه‌سه‌د : له‌دواى دێره‌زور پریشكى ئه‌و ئاگره ده‌گوازینه‌وه بۆ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات
“بوسه‌ینه شه‌عبان ” ڕاویژكارى بهشائهسهدى سه‌رۆكى سوریا ڕایگه‌یاند ” دیمه‌شق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردارى شارى (ره‌ققه) نابێت كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه له‌ژێر ده‌ستى داعش ده‌رهێنراون و كۆنترۆلكراوهتهوه “.
ئه‌و ڕاوێژكارهى به‌شار ئه‌سه‌د له لیدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد‌و گوتى ” تورك و ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی له‌سه‌ر خاكى سوریا بونیان هه‌یه و حكومه‌تى دیمه‌شق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات “.
لاى خۆیه‌وه ( به‌شار ئه‌سه‌د ) سه‌رۆككۆمارى سوریا له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند ” سوپاى ولاته‌كه‌ى و هاوپه‌یمانه‌كانى له دواى كۆتایهاتنى شه‌ڕى پارێزگاى (دێره‌زور) به‌رده‌وام ده‌بن له‌شه‌ر كردن و پریشكى ئهوئاگرهیش ده‌گوازرێته‌وه بۆهێزهكانى سوریاى دیموكرات كه كۆنترۆڵى به‌شێكى خاكى سوریایان كردووه “.