کێ ببێتە پارێزگای کەرکوک ؟
ئاسۆ مامەند و ئاڵا تاڵەبانی ، لە دوو لێدوانی جیاوازدا ، داوا لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەن کە له کەرکوک کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک دەستنیشان بکەن ، مەعلومە ئەو پۆستە لە کورد وەردەگیرێتەوە و تا ئێرە ئاساییە بەڵام پرسیارە جەوهەرێکە ئەوەیە کێ بکرێتە پارێزگار ؟
زۆر گرنگە ئەو پۆستە بۆ کورد بێت ، کاتێک دەڵێم کورد ، واتە کوردێکی نیشتیمان پەروەر نەک نەک کوردێک لە 16 ی ئۆکتۆبەر دەرگای کەرکوکی بۆ حەشدی شەعبی واڵا کردبێت ، پێویستە پارتی و لایەنەکانی تری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ، بەربژێری خۆیان هەبێت بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک ، ئەگەر لایەنە کوردیەکان کەسێکی دیاریکراویشیان نەبوو ، باشترە کەسێکی بێلایەن و دەستپاکی کەرکوک ببێته پارێزگای ، نەک کەسێک بەشداری خیانەتەکەی 16 ی ئۆکتۆبەری کردبێت ، گەر کەسێکی وا ببێتە پارێزگار جا کورد بێت یان نا ئەو کەسە پارێزگارێکی بێ هێز و بێ توانا دەبێت هیچ خزمەت بە کورد و خەڵکی کەرکوک ناکات ، جێگەی قبوڵ نیە کەسێک کە بەشدار بووبێت لە هەراجکردنی کەرکوک ئێستا بێت و بکرێته پارێزگاری ئەو شاره کە هەموو کورد چاوی ئومێدی تێ بڕیووە ئەگەر ئاڵا و ئاسۆ دەیانەوێت پارێزگاری نوێی کەرکوک کورد بێت ، سەرەتا دەبێت ڕازی بن بەو مەرجانەی کە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێ دایناوه ، دەبێت ئەو ڕاستیەیش باش بزانن خۆری ئەو باڵەی یەکێتی لە دوای 16 ی دەوە ئاوا بوو ئێستا کەرکوک دەزانێ کێ خیانەت کارە و کێ دڵسۆزە