بارەگای ئاژانسی هەواڵگری ڕوسیا گڕی گرت

 

ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا بڵاوی كردەوە كە ئاگرێك لە بارەگای دەزگای هەواڵگری ڕووسیا بەربووە لە مۆسكۆی پایتەخت..

ئاژانسەكە لە زاری كۆڵۆنێڵ سێرجی ئیڤانۆڤ وتەبێژی ئاژانسی هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوەو ڕایگەیاند كە ئاگرەكە دامەزراوەی هونەری ئاژانسی هەواڵگری گرتۆتەوە بەڵام زیانەكانی نەخستە ڕوو.

ئاژانسی هەواڵگری ڕووسیا دوای دەزگای سیخوڕی كەی جی بی سۆڤیەتی جاران دروست بوە و جێگرەوەی كەی جی بیە.

Back to top button