عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیارێكی تریان دژ به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركرد
له چوراچێوه‌ی ئه‌و پلان و سزادانانه‌ی كه حكومه‌ته شیعیهكهی عه‌بادی گرتۆتیه به‌ر دژ به خه‌ڵك و خاكی هه‌ریمی كوردستان، به‌نكی ناوه‌ندی عێراق به بریارێكی فه‌رمی، فرۆشتنی دۆلار و دراوه بیانییه‌كانی به هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كات.”
به پێی نوسراوێكی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق كه رۆژی سێ شه‌ممه ئاراسته‌ی هه‌موو بانكه‌كانی كردووه، رایدهگهێنێت” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت دۆلار و دراوی بیانی بده‌نه ئه‌و بانكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌نكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌ش هاتووه” كه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یان، پشتیان به بڕیاری رۆژی 12 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ستووه.
ئه‌مه له كااتێكدایه كه عه‌بادی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كه عێراق سزای به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان نادات.