سێ‌و ده‌رمانی شه‌كره‌یه و مرۆڤ له زۆر نه‌خۆشی تریش ده‌پارێزێت
سێ‌و یه‌كێكه له میوه هه‌ره گرنگ و پر سووده‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و چه‌ندین ڤیتامینی گرنگی وزه به‌خش ده‌به‌خشێت به له‌شی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه” که خواردنی سێ‌و ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی شه‌کره ئه‌مه‌ش به هۆی بوونی ماده‌یه‌کی سود به‌خش که ناسراوه به “فلافونويد “ئه‌م ماده‌یه ماده‌یه‌کی تێکه‌لی سروشتیه و کاتێک تێکه‌ل به خانه‌کانی له‌ش ده‌بێت رێگری ده‌کات له نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی شه‌کره.
له‌هه‌مان کاتتدا پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه” که ئه‌م ماده‌یه جگه له سێ‌و له میوه‌کانی تریش هه‌یه به‌لام له سێ‌و رێژه‌که‌ی زۆرتره و کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر مه‌ترسی ئه‌گه‌ری توش بوون به نه‌خۆشی دڵ و جۆره‌کانی شێرپه‌نجه.
له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان باسكردووه” كه ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رێژه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی رۆژانه سێ‌و ده‌خۆن ئه‌وا دوورن له توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م.