نوێ… سێرجیۆ رامۆس بهخێرهانی نیماری بهرازیلی دهكات بۆ ریال مهدرید
سێرجیۆ رامۆس، کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی ئەگەری پەیوەندیکردنی نەیمار داسیلڤا بە یانەی ریال مەدرید لە داهاتوویەکی نزیکدا دهلێت” دهرگای ریال به رووی نیمار كراوهیه.
سێرخیۆ رامۆس لەلێدوانێکدا کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە رایگهیاندوه”كه دەمەوێت هەمیشە باشترینەکانمان هەبێت، نەیماریش یەکێکە لەوانە، هیوادارم ئەو پەیوەندیمان پێوەبکات، لەکاتێکدا ئەو یەکێک لە باشترینەکانی جیهانە.
رامۆس لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتویهتی” كه بۆ ئێمە گواستنەوەی نەیمار لە پاریس سانجێرەمانەوە ئاسانترە وەک لە بارسێلۆنا.
کاپتنەکەی لۆس بلانکۆس لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاندوه” نەیمار یاریزانێکی جیاوازە و هەمیشە جیاوازی دروستدەکات، دەرگای ئێمە بۆ ئەو کراوەیە ئەگەر خۆی بیەوێت پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
ئهوهی شیاوی باسه” كه نەیمار دوای پەیوەندیکردنی بە پاریس سانجێرمان لە هاوینی رابردوودا بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ بووە گرانترین یاریزانی جیهان و چەند رۆژی رابردووش دەنگۆی زۆر لەسەر پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە ریال مەدرید بڵاوبووەتەوە.