په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا: به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی و داگیركردنی كه‌ركووك شایانی قبوڵكردن نیه
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی داگیركردنی كه‌ركووك و هێرشه‌كانی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شاری كه‌ركووك، بێده‌نگیان شكاندوو، نیگه‌رانن كه تاوەکو ئێستا یه‌كێتی ئه‌ورپا بێده‌نگه به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه.
په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی گروپی دۆستانی كوردستان ( ئالین سمیت) له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا یه‌كێتی ئه‌وروپا بانگه‌شه ده‌كات كه كاراكته‌رێكی گرنگی نێوده‌وڵە‌تییه ، بەڵام له پرسی كێشه‌كانی باشووری كورردستانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر بێده‌نگی هەڵبژاردووه. ئیمه پێمانوایه كه یەكێتی ئه‌وروپا ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت له رە‌خساندنی دیالۆگ و دانوستاندنی ئاشتیانه له نێوان بەغد‌ا و هه‌ولێر”.
هه‌ر له‌باره‌ی هێرش و داگیركاریه‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و به‌هاوكاری تۆبخانه و ره‌سه‌ده‌كانی ئێران، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی عێراق لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا وه‌ك لیژنه‌ی عێراق له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا (دەیڤد بەنەمان) هه‌روه‌ها ده‌لێـ”نامانه‌وێت شه‌ڕ له نێوان هیچ لایه‌نێك دروست بێت چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نییە. ئێمه به‌یاننامە‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی بوونی میلیشیا شیعه‌كان و ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ین له ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌كورد ده‌كه‌ین كه ئه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نییه. ئێمه دا‌وا ده‌كه‌ین ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه پاشه‌كشێ بکە‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیایه‌كان گروپی دۆستانی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به داتا و به‌وێنه هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كه حەشدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌رامبه‌ر به خەڵكی سڤیلی كورد كردوویانه و بووەته هۆی ئاواره‌بونی هه‌زاران كه‌س، خرانه به‌رده‌ستی ئه‌ندام په‌رله‌نتارانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی گروپی دۆستانی كوردستان، زانا كورده ده‌لێـ”گروپی دۆستانی كوردستان له ناو په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری عێراق له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دا‌وا ده‌كه‌ن په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا فشار به‌خاته‌سه‌ر ئۆفیسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییەکە بۆ ئه‌وه‌ی بەغد‌ا بانگهێشت بکات بۆ دیالۆگ له‌گەڵ هه‌رێمی كوردستان”.