مه‌سرور بارزانی هه‌ولێر به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی مافه ده‌ستووریه‌كانی ئاماده‌ی دانووستاندنه له‌گه‌ڵ به‌غدا
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان” له‌باره‌ی دانووستاندنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا رایده‌گه‌ێنێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رجی جێبه‌جێی كردنی مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووری عێراق ئاماده‌ی دانووستاندنه له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ “تیم ستێیپۆلتن” جێگری باڵیۆزی ئۆستراڵیا لە عێراق كۆبوه‌وه‌و پەیوەندییه‌كانی نێوان هەرێم و ئۆسترالیایان تاوتوێ کرد.
لە بارەی گرژیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا شاندی ئۆسترالی پاڵپشتی خۆیان بۆ هەرچی زووتر دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەربڕی.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتی کردەوە کە هەرێم هەمیشە خوازیاری ئەوە بووە بە رێگەی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکات و ئەنجامدانی ریفراندۆمیش یەکێ لەو رێکارە دیموکراتیک و ئاشتیانە بووە بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە تەبایی و یەکڕیزی ئەم دۆخەش تێپەڕ دەکات و ئاشتی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاونیشتمانیانی دابین دەکات.