مه‌هدی موهه‌ندیس بۆ لاهور تاڵه‌بانی ئێوه ته‌نها ئه‌ركی نیشتمانی عێراقی خۆتان جێبه‌جێ كردووه هیچ رێكه‌وتنمان نیه

لاهور جه‌نگی به نوێنه‌رایه‌تی بافل تاڵه‌بانی داوا له مهدی موهه‌ندیس یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی حشدی شه‌عبی كردووه، رێكه‌وتنی نێوان ئێمه بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆمان له‌ناو شاری كه‌ركووك، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئێمه له كه‌ركووك ناچار به پاشه‌كشه ده‌كرێن، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ری كه‌ركووك و دۆزخورماتوو بكرێت، هێزه‌كانی ئێمه رێگایان پێ بدرێت بگه‌رێنه‌وه ئه‌و ناوچانه”.
پاش ئه‌و داواكاریه، مهدی موهه‌ندیس به لاهور جه‌نگی گوتووه، ئێوه ئه‌ركی نیشتیمانی عێرقیتان جێبه‌جێ كردووه، هیچ رێكه‌وتنێك نیه، ئێمه رێگا به هێزی جیاواز له‌ناو شاری كه‌ركووك و دۆزخورماتوو خانه‌قین ناده‌ین جگه له هێزه‌كانی عێراق”.
شایانی باسه پێشتر وابریار بوو ئاسایشی یه‌كێتی بگه‌رێته‌وه شاری كه‌ركووك به‌ڵام مه‌رجه‌كانی حشدی شه‌عبی رێگری كرد له ئاسایشی یه‌كێتی بگه‌رێته‌وه شاری كه‌ركووك، له‌ئێستادا یه‌كێتی له‌هه‌وڵدایه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هێزێكی بچێته كه‌ركووك به‌ڵام حشدی شه‌عبی رێگری ده‌كات و چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی سنور دار ده‌كات له چه‌ك هه‌ڵگرتن”.