لاهور تاڵەبانی مام جەلال شەرعیەتی نیە
خواكوڕك
لەگەڵ راگەیاندنی ناوەندی بڕیار لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لاهور تاڵەبانی لە كەناڵی رووداو گوتی جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی بە چەپڵە رێزان بوونە جێگر و دەڵێت هیچ شەرعیەتی كۆنگرەیان نیە، چاودیرێكی سیاسیش دەڵێت كەوایە قسەكەی تاڵەبانی و بوونی تاڵەبانی لەئێستادا هیچ شەرعیەتی نیە لەناو یەكێتی.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، بوونی ئەو قسەیەی لاهور تاڵەبانی بەمانای شەرعیەت نەمانی تاڵەبانی دێت، چونكە پێشنیاری تاڵەبانی بۆ دەست نیشانكردنی دوو جێگر لەناو یەكێتی دا، لەژێر هەیمەنەی شەرعیەتی تاڵەبانی دابووە و چەپلەی گشتیش هەر لەژێر ئەو شەرعیەتە بووە. لەبەرامبەر دا شاڵاو عەلی عەسكەری دەلێت، تاڵەبانی لەلایان باڵی دەسترۆیشتوو بەكاردەهێنرێت بەڵام بۆ ئێمە قیادەیەكی روحیە.
هەروەها شاڵاو عەلی عەسكەری دەڵێت مام جەلال لەكۆنگرە لەژێر شەرعیەتی سكرتێری گشتی دوو جێگری دەستنیشان كرد بۆخۆی و لەلایان زۆرینەوە پشگیری لەو دوو جێگرە كرا، بۆیە ئەوەی دەلێت جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی شەرعیەتی نیە، كەوایە سكرتێری گشتی یەكێتی شەرعیەتی نیە، ئەمەش لای ئێمە قبوڵ نیە.