محمود سه‌نگاوی: كه‌ركووك و ناوچه‌كه داگیركراون و ده‌یان گه‌رێنینه‌وه
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی لیوای136ی گه‌رمیانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌كه‌ی (70) كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئه‌نجامیداوه مه‌حموود سه‌نگاوی سه‌باره‌ت به هاتنی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: “ئه‌و سنووره داگیركراوانه‌ی كه ئێستا داگیریان كردووه جارێكی دیكه ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌نگاوی گوتیشی: “من به درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردووش قه‌ت نه‌مگوتووه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌ڵك و گوتوومه ناوچه داگیركراوه‌كان ئێستاش به كه‌ركووك و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و به هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌قه‌ره‌ته‌په‌وه ده‌چێته‌وه شنگال و هه‌ر پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان كه هێزی دوژمن هاتووه‌ته ناوی پێی ده‌ڵێم ناوچه داگیركراوه‌كان، له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه داگیركراون ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه گوتی: “ڕیفراندۆم مافێكی شه‌رعی ئێمه و هه‌موو گه‌لێكی جیهانه و ئێمه مافی خۆمانه كه داوای ئه‌وه بكه‌ین ببینه ده‌وڵه‌ت و ئه‌گه‌ر سه‌دان جاری تریش هه‌موو دونیا موئامه‌ره به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن ڕۆژێك له ڕۆژان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌بینه ده‌وڵه‌ت و ده‌گه‌رێینه‌وه سنووره‌كانی خۆمان به‌ڵام نازانم له چ سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت”.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه ئاماده‌بووه‌كانی گوت: “ئێوه له‌سه‌رده‌می ئازادی‌دا ژیاون قبوڵ ناكه‌ن جارێكی تر ژێرده‌سته بن و جارێكی تر كه‌سێكی دز و درۆزن و جه‌رده بێت و وڵاته‌كه‌تان داگیربكات و ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه”.