سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت و له‌نامه‌كه‌دا بزانه چی ده‌لێت له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی
له نامه‌یه‌كی دا بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساى ستایشى ڕۆڵى سەرۆک مه‌سعوود بارزانى دەکات و ڕۆڵى جه‌نابیان به مێژوویى لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و دروستکردنی عێراقی نوێ‌دا ده‌نرخێنێت، هه‌روه‌ها ڕێز و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانی لە دژی داعش دووپات ده‌كاته‌وه کە لەژێر فەرماندەییی جه‌نابیاندا پێشمەرگە بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەیان هەبوو.
رۆژی پێنج شه‌ممه، 9/11/2017 له دیدارێكدا دۆمەنیک ماس، کونسوڵى گشتیى فەڕەنسا نامه‌یه‌كى سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساى گه‌یانده” نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، له نامه‌كه‌یدا سەرۆک ماكرۆن” جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئەو جەنگەی پێکەوە له دژى تیرۆر ئەنجامیان دا، بووە هۆی پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە قووڵ و دێرینەی فەڕەنسا و گەلی کوردستان پێکەوە ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت: “وڵاته‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵى داوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، دان به ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنرێت”.
سه‌رۆك ماكرۆن هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: له‌پێناو به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بۆ گره‌نتیى سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، هیوادارم به شێوه‌یه‌كى پته‌و له پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌تان به‌رده‌وام بین، چونكه ئه‌م سه‌قامگیرییه بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، فاكته‌رێكى گرنگه.
له نامه‌كه‌دا سه‌رۆك ماکرۆن ده‌ستخۆشى لەو گفتوگۆ مه‌یدانییانەى چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراقی فیدراڵ ده‌كات کە بۆته هۆى ڕێگری‌کردن لە گرژیی سەربازی، بەردەوامیى گفتوگۆكانیش لە ڕووی سیاسییەوە به پێویست ده‌زانێت بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان بدۆزرێتەوە و ده‌ڵێت: “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبەر ئه‌وه‌م به به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش گوتووه کە دەستپێکردنەوەی دیالۆگ بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هه‌میشه‌یى لە عێراق بۆ هەموو عێراقیەکان”.
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى سەرۆک ماكرۆن و گەل و حکوومەتى فەڕەنساى کرد کە لە سەرجەم قۆناغەکاندا پشتگیری‌یان لە خواستەکانى گەلى کوردستان کردووە، بەتایبەتیش لە قۆناغى شەڕى دژى تیرۆریستانى داعش، فه‌ڕه‌نسا پشتگیرییه‌كى زۆرى پێشمەرگەى کردووه.
بەڕێزیان ئامادەییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكوومه‌تى عێراق لەسەر بنەماى دەستوور دووپات كرده‌وه، هیوایشى خواست کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى، بەتایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵى زیاتر بۆ هاندانى دیالۆگێكى بنیاتنەر لە چوارچێوەى دەستوورى عێراقدا بۆ مسۆگەرکردنى ئارامى و سەقامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، بگێڕێت.