به‌رپرسێكی ئێرانی بۆ بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی: شاری سلێمانی پارێزگایه‌كه‌ له‌ ئێران

کۆساڵان عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی له‌ وتارێكی دا چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ژه‌هراوی بۆ شاری سلێمانی له‌ئێرانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات وه‌ك له‌ وتاره‌كه‌ی دا هاتووه‌” لە کۆتایی مانگی 5-ی ئەمساڵدا نزیکەی 40 تانکەر سووتەمەنی لە دەروازەی باشماخەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی کرا، لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە خاوەنەکەی پێشتر ژمێریاری یەکێک بووە لە کۆمپانیا بەتواناکانی شاری سلێمانی، پاش ئەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری سووتەمەنی دەروازەی باشماخ پشکنینی بەنزینەکە پەسند دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کاری گومرگی بۆ ئەنجام دەدەن. لیژنەی سەرپەرشتیاری سووتەمەنی پێکدێت لە نوێنەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ، نوێنەری ئاسایش لەگەڵ نوێنەری دەروازەکە.

هه‌روه‌ها کۆساڵان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، دوای بەڕێکەوتنیان بەرەو سلێمانی ھەواڵدەرێک گومرگی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو سووتەمەنیە لە پشکنینەکەدا دەرنەچووە، ماددەیەکی دیکەیە و پەسەندیان کردووە و بەڕێکەوتوون بۆ سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی و پۆلیسی گومرگەوە لە نزیک ناحیەی عەربەت دەستبەسەر تانکەرە بەنزینەکاندا دەگیرێت کە سەرجەمی ئوتۆمۆبیلەکان ئێرانین، پاش دوبارە پشکنینەوەیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ دەرکەت ئەو بەنزینە ژەھراویە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیان دروستدەکات بەتایبەت توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

هه‌روه‌ها ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌میانی وتاره‌كه‌ی دا له‌مه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات ده‌نووسێـ”دەبێت ھاووڵاتیان بزانن خاوەن کۆمپانیاکە ژەھری ھێناوە نەک سەرپێچی یاسایی کردبێت، ئەمە دوو بابەتی لەیەک جودان ئەو تاوانی ئەنجامداوە کە ژیانی ھەموومانی خستووەتە مەترسییەوە ئەبێت ھەموومان بە بەڕێوەبەری گومرگ و د.غالبیشەوە سکاڵا دژی خاوەن کۆمپانیاکە بکەینة هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”بەڕێوەبەری گومرگ بەشێک لە ڕاستیەکان دەشارێتەوە کە ئەو بەنزینە چۆن ھاوردەکراوە و کێ فشاری لە جێگری سەرۆکی حکومەت کردووە کە بەزوترین کات ئازاد بکرێن،  دەبێت لەچاوپێکەوتنەکانیدا ئەو راستیانە بدرکێنێ کە حکومەتی ئێران ئەو ژەھرەی رەوانە کردووە کە کەسێکی پلە بەرزی سوپای پاسدارانی لەپشتە کە خاوەنی کۆمپانیاکە لە وتەکەیدا دەڵێت ئەو بەنزینە ھی ئەو نییە ھی کەسێکی ئێرانییە بەڵام بەناوی ئەوەوە هێنراوە.

هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌ی دا نهێنی قسه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ” دەبێت بەڕێز بەڕێوەبەری گومرگ ئاماژە بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە بدات کە بەرپرسە سەربازییەکەی ئێران پێی راگەیاندووە سلێمانی پارێزگایەکی ئێرانە، هه‌روه‌ها من بومایە لەجێگەی بەڕێزتان ھەڵوێستێکی مێژووییم بۆ خۆم تۆمار دەکرد و لە پرێس کۆنفرانسێکدا رامدەگەیاند کە لەبەر پارێزگاری ژیانی ھاوولاتیان رێگە بەم کارە نادەین ، بەڵام فشارمان لەسەرە و دەسەڵاتمان نییە ، بۆیە دەستلەکار دەکێشمەوە. لە کۆتاییدا کێ بەرپرسە؟ ھەر بەجدی حاکم و خاوەنی ئەم شارە کێیە؟ خۆمانین یان وڵاتانی دراوسێ؟.

Back to top button