سعوودیە: ئێران یەكەم وڵاتی پشتیوانی تیرۆریزمە

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕای گەیاندووە ئێران یەكەم وڵاتی پشتیوانی تیرۆریزمە و دەبێ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، گەمارۆ بخاتە سەر تاران.
عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە لێدوانێكدا لەگەڵ كەناڵی (CNBC) لەبارەی دەستێوەرانەكانی ئێران لە انوچە گوتی: “دەمانەوێ كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لەبەر پاڵپشتیی ئەو وڵاتە لە تیرۆریزم، زنجێرەیەك گەمارۆ بەسەر تاراندا بسەپێنێت”.
بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسیی سعوودیە لە كۆتاییدا دەڵێت: “تەنیا ڕێگەی كاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، بە بەرپرسیار دانانی ئەو وڵاتەیە لە بەرانبەر ڕیفۆرم و گۆڕانكاریی ڕێككەوتنی ناوكیدا”.
پاش هێرشی مووشەكیی حووسییەكانی یەمەن بۆ سەر ڕیاز، حكوومەتی سعوودیە ئێران بە بەرپرسیاری یەكەم دەزانێت و هاوكات ئێرانیش ئەو هەڵوێستەی سعوودیە بە بێ بنەما لەقەڵەم دەدات و ئەم پرسە لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئەم پرسە باس كراوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتری نێوان ئێران و سعوودیە.

Back to top button