په‌كه‌كه دژایه‌تی خۆی بۆ باڵی ناوه‌ندی بڕیار راگه‌یاند
خواكوڕك
دوای راگه‌یانراوه‌كه‌ی جێگرانی سكرتێری یه‌كێتی، نزیكه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان هه‌وڵیانداوه بێلایه‌نی خۆیان له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه بپارێزن، به‌لام خواكوڕك زانیویه‌تی په‌كه‌كه به میدیاكانی خۆی گوتووه به توندی دژایه‌تی باڵی ناوه‌ندی بڕیار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له په‌كه‌كه به خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌دوێنێوه رێنماییمان له‌سه‌ره‌وه بۆ هاتووه كه له‌میدیاكانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ دژایه‌تی ئه‌م باڵه نوێیه‌ی ناو یه‌كێتی بكه‌ین و به‌رده‌وام بین له تۆخكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سلبیه‌كانیان.
چاودێرانی سیاسی ماوه‌یه‌كه باس له بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان سه‌ركردایه‌تی ئێستای په‌كه‌كه و باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی ئێران ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی ستراتیژیه‌تی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت دروست بووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه په‌كه‌كه هه‌وڵبدات له میدیاكانی نزیك خۆی له پێگه و هێزی باڵی ناوه‌ندی بڕیار بدات.