سعوودیە داوا لە هاووڵاتییانی دەكات لوبنان جێبهێڵن
سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، بە رەچاوكردنی دۆخی ئێستا وڵاتی لوبنان، حكوومەتی ریاز داوا لە سعوودییەكان دەكات خاكی لوبنان جێبهێڵن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، حكوومەتی ریاز، داوای لە هاووڵاتییانی سعوودیە كردووە لە نزیكترن دەرفەتدا خاكی لوبنان جێبهێڵن و لە هیچ وڵاتێكی دیكەوەش گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن.
هەفتەی رابردوو، سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان، بە هۆی گوشار و دەستێوەردانەكانی ئێران لە رێگەی حزبوڵڵای لوبنانییەوە لە سعوودییەوە دەستی لە كاركێشایەوە و رایگەیاند هەوڵی تیرۆركردنیشی دراوە.