بەبەڵگە، خیانەتکاران لەبەر ئەم هۆکارە کەرکووکیان فرۆشت
شازدەی ئۆکتۆبەری رابردوو کەرکووک لەلایەن گرووپێکی خیانەتکاری یەکێتی بە ڕێککەوتنی نهێنی فرۆشرایە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، کە لە ئێستادا کەرکووک رووبەڕووی تەعریب بووەتەوە بەهەزاران کورد لەشارەکەدا ئاوەرەبوون.
چەند بەڵگەنامەیەک کە دەست(خواکوڕک) کەوتوون لە سەرچاوەیەک لە ناو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، باڤڵ و ئاراس تاڵەبانى داوایان لە حکومەتی عێراق کردوە رۆژانە 20هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکوک بدات بە پاڵاوگەی نەوتی تایگەر و هەروه ها بەڵگەیە كى تر، كە بە ئه مرى قوباد تاڵەبانی کراوە. تەها زەنگەنە جێگرى ئاشتى هەورامی لە وەزارەتى سامانه سروشتييەكان هەردو نەوتى كێڵگەكانى گەرميان و كونديست دەدات به هه مان پاڵاوگەى دوكان كە بڕەكەى ٥٠٠ هه زار بەرميله کە قوباد تاڵە بانی و لاهور شێخ جەنگی و ئاراس شيخ جه نگى و پاڤڵ تاڵەبانى خاوەندارێتی دەکەن و .
هەر لەو بەڵگەنامانەدا ئەوە هاتووە کەکۆمپانیای قەیوان ئەو نەوتە خاوە دەگوازێتەوە بۆ پاڵاوکەی تایگەر کە دەکەوێتە قەزای دوکان و نەوتەکەی لەوێ دەکرێتە نەوتی سپی و دواتر بە نرخێکی گران بە هاوڵاتیانی هەرێمی دەفرۆشن و ئەوەشی کە نەفرۆشرا بە قاچاخ دەینێرنە دەرەوەی هەرێم…
شایەنی برخستنەوە، تەنها لەبەر بەرژەوەندی خیانەتکاران، جگە لەوەی بەهەزاران خێزان ئاوارەبوونە، زیاتر لە 160 شەهید و بریندار هەبوو لە 16-10 لە پێناو نەوت و پاڵاوگەو لەسەر تەلەفزیۆن و فەیسبووکەکانیشتانەوەبەشانازیەوە دەڵێن کارێکی باشمان کرد.