واژۆ بۆ دادگاییكردنى عه‌بادى كۆده‌كرێته‌وه
دوای ئەوەی حەیدەرعەبادی لەڕێگای حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، کەرکووک و چەند ناوچەیەکی کوردستانیان داگیرکرد، ئێستا ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ و به‌رزركردنه‌وه‌ى واژۆكان بههاوپێچكراوى یاداشتێك بۆ ئه‌میندارى گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤى جیهانى و عه‌ره‌بى.
له‌سه‌ره‌تاى یاداشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه سه‌دام حسێن،، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه به‌تاوانى كوشتنى 96 كه‌س له ڕووداوى دوجه‌یل، له كۆتایی ساڵى 2006 له‌سێداره درا، به‌ڵام سه‌رۆكى هه‌مان حكوومه‌ت له 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017، به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌مریكا و به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو حكوومه‌تى ئێران و توركیا، فه‌رمانى به یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كرد، هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و شنگال و ئاڵتوون كۆپرى، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسین ڕیفراندۆم,, ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه، كه پێش هێرشه‌كه و دواى هێرشه‌كه‌ش، حكوومه‌تى عێراق چه‌ند ڕێكارێكى سزاكاریى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان گرته‌به‌ر، له‌وانه‌ش داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕاگرتنى گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان له كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌رمانى ڕاگرتنى مامه‌ڵه‌ردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى كوردستان و هێز كۆكردنه‌وه دژ به گه‌لى كوردستان، دواجار هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕینی ده‌سته‌واژه ده‌ستوورییه‌كانى وه‌ك گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ى هه‌رێمى كوردستان,, بۆ پارێزگاكانى باكوورى عێراق,,.
له یاداشته‌كه‌دا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه به‌غدا و هه‌ولێر ده‌یانتوانى كێشه‌كان به‌شێوه‌ى ئاشتییانه و به بێ خوێن ڕشتن، چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه هه‌مووى به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوورى عێراقییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادانه‌ى په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، كه هێرشه سه‌ربازییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق، بوونه هۆى دروستكردنى ترس و دڵه‌ڕاوكێی به‌كۆمه‌ڵ لاى كورد، له ئه‌نجام، سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى كورد ئاواره بوون، به‌تایبه‌ت كه میلیشیاكان به‌شێوه‌یه‌كی تائیفییانه ده‌ستیان بۆ شكۆ و مافه‌كانى مرۆڤ ده‌برد و به چه‌كى ئه‌مریكی پێشكه‌وتوو و به‌هاوكارى ڕاوێژكار و هێزى ئێرانى و به‌خیانه‌تى ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن بڕیارى نێو حزبێكى كوردستانى، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌نجام دا.
دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، كه عه‌بادى و ئێران و ئه‌مریكا، به‌رپرسیارێتى هه‌ڵمه‌تى تاوانى به‌كۆمه‌ڵى دژ به گه‌لى كوردستان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، كه تاوانه‌كان ده‌چنه خانه‌ى تاوانى جه‌نگى دژ به مرۆڤایه‌تی.
چالاكوانه‌كان، كه واژۆیان له سه‌ر یاداشته‌كه كردووه، دوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى بوارى مافى مرۆڤ ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنى گه‌لى كورد و ئیدانه‌كردنى ئه‌و تاوانانه و پێشكه‌شكردنى تاوانباران به دادگاى تایبه‌تمه‌ند، به په‌له بێنه سه‌ر هێڵ.