بروسكەیەك لە ئاسۆمامەند و رەفعەت عەبدولا وە بۆ ئاڵا تالەبانی
موشیر فارس
بروسكەی ژمارە ٢
لە ئاسۆ مامند – ڕەفعەت عەبدوڵاوە
بۆ/ ئاڵا تاڵەبانی
ئەوەی لە كەركوك دەگوزەرێت لە خۆ سەپاندنی مەفارزی حەشدو قائیدی عەسكەری
پێچەوانەی ڕێكەوتنەكانمانە
جگە لەوەی ڕێكخستنەكانمان نیگەرانن
دڵخۆشی پارتیەكانیشی هاتۆتە سەرو زیاد لە پێویست نانو پیوازی پێ دەخۆن.
بەینی خۆشمان بێ قائیدی سەربازی ڕەفیق سەعدی معن زۆر توندەو ئەو تەنها دیسپلین جێبەجێ دەكات
بێ ئەوەی لەو ڕاستیە تێبگات گەر هاوكاری و دەستگرتنی ئێمە نەبا ئاسان نەبوو داخلی كەركوك ببن نەخاسمە كە كۆمەڵێك تێكۆشەری ئازای وەك كاكە حەمەو شێخ جەعفەر مەتارێزیان قایمكردبوو.
خاتون بۆیە لە ڕێی ئەم بروسكەیە مفاتەحەی جەنابت دەكەین چونكە خۆت لە وردەكاری ڕێكەوتنەكان ئاگاداری و دەشزانین عێڕاقیەكان گوێت لێ دەگرن و بە نیشتیمانیت حساب دەكەن كە بۆ ئێمەش لە باڵی ماڵبات سودی زۆر زۆرە .
تەئكیدی دەكەمەوە بە دەرپەڕاندنی پارتی و بارگاكانیان كە زۆر هەیمەنەیان كردبوو لە قودسی كوردستان ئاسانتر لە جاران كارەكانمان ڕایی دەبن بەڵام شەرت و مەرجەكانی ڕەفیق عامری ومفارزی حەشد زۆر توندن و ڕۆژێك ئاڵای كوردستان دادەگرن و هەندێ جار كادركانی مەڵبەندیش سزا دەدەن بە بەهانەی ئاژاوە نانەوە.
لێت ناشارمەوە ئیحراجی بەردەم ناسێۆنالیستی كوردم لە كەركوك و باوەڕت بێ خۆشم كە لە مەڵبەند دەردەچم خەمی گەڕانەوەمە نەوەك بازگەكانیان تەشقەڵەیەكمان پێبكەن .
ئەو ڕونكردنەوەیە بە هەند وەربگرە و لەو ئیحڕاجیە ئینقازمانكە چونكە هەست دەكەم پارتی پێمان دڵخۆشبوە.
لە گەڵ ڕێزی ڕیكخستنەكانمان بۆ جەنابت