ئه‌مینداری گشتی ناتۆ: داوای گفتوگۆ ده‌كه‌ین له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان
پاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان ئه‌مینداری گشتی ناتۆ داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپاى عێراق بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات.
(ینس ستوڵتنبێرگ) ئه‌مینداری گشتی ناتۆ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ، رایگه‌یاند” پێشوازی له گفتوگۆكان ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌ی كه هه‌یه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له عێراق و به‌ده‌ستهاتوون، ناتۆش به‌شدارییه‌كی كارایی هه‌بووه له هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆریستانی داعش شان به شانی هێزه عێراقییه‌كان.
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ هه‌روه‌ها داوای دیالۆگێكی بنیاتنه‌رانه‌ی كرد، له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی عێراق، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ر گرژییه‌ك كه رووبدات شه‌ڕی دژی داعش لاواز ده‌كات.
ینس ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه” كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ “مه‌كگۆرك” نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش باسی له‌پێشكه‌شكردنی هاوكاری كردووه له‌لایه‌ن ناتۆوه به هاوپه‌یمانان.