دڵه كزێ له چی درووست دهبێت و چۆن خۆمانی لێ باپارێزین
شارەزایان لە بواری پزیزشكی ئاماژە به هۆكارهكانی دهكهن” كە هەندێ خۆراك و خواردنەوە هۆكاری دروستبوونی دڵە كزێن كه له لایهن مرۆڤهوه بهكاردههێندرێت.
ههندێك لهو خۆراك و خواردنهوانهی كه وا دهكات مرۆڤ تووشی دڵه كزێ ببێت بریتین له:-
1- نە خواردنی قاوە و خواردنەوەی گازییەكان خواردنەوە كحولییەكان و سۆدە و هەر خواردنەوەیەك كە مادەی كافائینی تیدایە.
2- مزرە مەنییەكان وەك لیمۆ ئەنەناس پرتەقاڵ.
3- هەرشتێك لە ئارد دروست بكرێت زۆر چەور بێت وەك كێك و كولیچە و چۆرەك.
4- خواردنی سورەوكراو ئەو خواردنانەی رۆنی زۆر بە كاردەهێنریت لە كاتی ئامادە كردن.
5- هەندی سەوزە وەك توور پیاز بیبەر.
6-هەروەها جگەرە كێشان زیادە رۆیی لە خواردنەوە كحولییەكان چونكە دوو هۆن بۆ لاواز كردنی كۆئەندامی دەمار
7-هیلاكی وشەكەتی هۆكاریكی سەرەكی دەڵە كزێ یە
8-زیاد بوونی كێش و قەڵەوی هۆكاریكی تری دڵە كزێ یە
9-پشتێن بەستن یان لەبەركردنی جلیكی تەسك و نارەحەت
له ئێستادا كه هۆكارهكانی تووشبونیمان زانی، پێویسته ئهوهیش بزانین چۆن خۆمان بپارێزین له دڵه كزێ و ئامۆژگاری لەكاتی تووشبوون بە دڵە كزێ چیه.؟
1-خواردنەوەی 8 بۆ 10 كوپ ئاو لە رۆژیكیدا چونكە ئاو خواردنەوە راستەو خۆ كاردەكاتە سەر ترشەڵۆكەكە و ئارامییەك دەدا بە سك و گەدە و نەهیشتنی ئاوسانی وورگ.
2-خواردنەوەی كوپێ شیری سارد زۆر باشە بۆنەهێشتنی دڵە كزێ.
3-ئایسكرێم بە تایبەتی بە تامی ڤانێلا راستەو خۆ لەماوەی چەند خولەكێك دڵە كزێ ناهێلێ.
4-لە كاتی هەست كردن بە دڵە كزێ خواردنی چەند دەنكە بادەمێك زۆر بەسوودە بۆ نەمانی نیشانەكانی حالەتەكە.
5-سەرینیكی بەرز بخەرە ژێر سەرت هەوڵبدە بەلای چەپدا بخەوی بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە دڵە كزێ بە شەوان.