بەوێنە: قەبری خۆشەویستەكەی هەڵدایەوە بزانە چی بینیوە

خواكوڕك
 
کوڕی ھندۆراسی، گۆڕی خۆشەویستەکەی ھەڵدەکۆڵێت و دەڵێت: “لەنێو گۆڕەکە گوێم لە دەنگێک بووە”.
 
ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ڕودی داڤید، کوڕێکی گوندی لائینترادای ھندۆراسە، دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێیەکی لای گۆڕی خۆشەویستەکەی دادەنیشن، گوێیان لە دەنگێک دەبێت، پاشان گۆڕەکە ھەڵدەکۆڵن و تەرمی خۆشەویستەکەی ڕودی لەنێو تابووتەکە دەردەھێنن.
 
ڕودی دەڵێت: “من لەنێو گۆڕی خۆشەویستەکەم گوێم لە دەنگێک بوو، بۆیە بڕیارم دا تەرمی خۆشەویستەکەم دەربھێنم، بۆیە لەگەڵ ھاوڕێیەکەم تەرمەکەمان دەرھێنا”.
 
ئەم کوڕە ھندۆراسییە دەشڵێت: “بە بڕوای من دەنگەکە لەنێو گۆڕەکە بوو، کە تەرمەکەشمان دەرھێنا، بۆنی ناخۆشی نەبوو، ھەروەھا پێ نەدەچوو مردبێت”.
 
دوای ئەم ڕووداوە، ڕودی و ھاوڕێیەکەی، تەرمی کچەکەیان بردە نەخۆشخانە، پزیشکەکانیش جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەم کچە پێشتر مردووە، ئەم دەنگەش ھی ئەو نەبووە.
 
س:باس
6 5 4 3 2 1
Back to top button