قوبرس ئامادەیە هاوكاری سەربازی زیاتر بۆ پێشمەرگە رەوانە بكات
وەزیری دەرەوەی قوبرس رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە هاوكاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە، رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
ئایۆنیس كاسۆلایدس، وەزیری دەرەوەی قوبرس روونیشی كردەوە، پێشتر وڵاتەكەی دوو كاروان هاوكاری سەربازی لە رێگەی ئەمەریكاوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە.
وەزیری دەرەوەی قوبرس، راشیگەیاند، هەرچەندە بە هۆی دووركەوتنەوەی داعش، رووبەڕووبوونەوەكان كەمتر بوونەتەوە، بەڵام ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ رەوانەكردنی هەر هاوكارییەكی دیكەی سەربازی، بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی لەگەڵ یەكپارچەیی عێراقدایە.