حەسەن نەسروڵا:سعودیە داوای لە ئیسرائیل كردووە پەلاماری لوبنان بدا
كاردانەوەكان لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی سەعد حەریری بەرەوامن و حەسەن نەسروڵا سەرۆكی میلیشیاكانی حزبوڵڵا پێی وایە حەریری لە سعودیە دەست بەسەر كراوە.
لە میانەی وتارێكیدا حەسەن نەسروڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد سعودیە بانگێشتی حەریریان كرد بە تەنها و بێ ڕاوێژكارو وازیر،لەوێ نامەی دەستلەكار كێشانەوەیان بۆ نوسی و لوبنانیان خستە دۆخێكی نوێوە.
جیا لەو قسانە نەسروڵڵا پێی وایە سعودیە داوای لە ئیسرائیل كردووە پەلاماری لوبنان بدات و لە بەرامبەردا دەیان ملیار دۆلار بداتە ئیسرائیل.
جیا لەوە نەسروڵڵا كە ڕكابەرو دژبەری حەریریە وتی ئێمە دژی دەست بەسەركردنی حەریرین و ئەوە سوكایەتیە بۆ هەمومان،ئەمە لە كاتێكدایە سەعد حەریری بەهۆكاری دەست وەردانی حزبوڵڵا لە كاروبارەكانی حكومەتی لوبنان دەستی لەكار كێشایەوە.