سهرۆك بارزانی: بە چەكی ئەمریكی ھێرشكرایە سەر كوردستان و پێشمەرگە
له نوێترين چاوپێكهوتنيدا لهگهڵ كهناڵى سى ئێن ئێنى ئهمريكيدا سهرۆك “مهسعود بارزانى” دهربارهی دویان پێشهاتهكان و پرسی ریفراندۆم و به ئهنجام گهیاندنی له ههرێمی كوردستان، رايگهياند” ریفراندۆم پاساو بوو بۆ ھێرشكردنە سەر كوردستان.
سهرۆك برازانی له میانهی قسهكانی ئهوهشی دووپاتكردهوه” كه بە چەكی ئەمریكی ھێرشكرایە سەر كوردستان و پێشمەرگە بە چەكی ھاوڕێكانمان ھێرشی كراوەتە سەر.
سهرۆك ئهوهشی گوت” كه ئێمە مافە دیموكراسییەكانمان لە ریفراندۆم پراكتیزە كرد و پێمان وابوو ئەنجام نەدانی ریفراندۆم زیانی زیاتر دەبێت.
سهبارهت به بانگهشهكانى كۆمهڵگهى نێودهوڵهتيش سهرۆك بارزانی گوتى” بانگەشەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی و دیموكراسی بێ بناغەن و دەركەوت كە كوردستان بە تەنھایە. پێويستيشه میللەتە سەركوتكراوەكان ھەمیشە پشت بە خۆیان ببەستن.
له بارهى رووداوهكانى دواى ريفراندۆميش، سهرۆك بارزانى رايگهياندووه، دڵگرانم بە رووداوەكانی دوای ریفراندۆم.
پوختهى وتهكانى سهرۆك بارزانى:
راستیيەك ھەیە دەمەوێت روونیبكەمەوە، ریفراندۆم بەھانە بوو بۆ بەغداد. ئەگینا، ئەمە پیلانی بەغداد بوو پێش ریفراندۆمیش. ئەوان لەمێژە خۆیان ئامادە كردووە، پێشبینی نەكراو نەبوو كە ھێزەكانی عێراق ھێرشبەكەنە سەر كوردستان، بەڵام ئەوە بۆ من زۆر زۆر جێی سەرسوڕمان بوو ئەوە بوو، ئەوانەی ئەمریكا بەتیرۆرست وەسفیان دەكات، بە تانك و چەكی ئەمریكی پەلاماری ئێمەیان دا. لە بەرچاوی ئەفسەر و بهرپرسانى ئەمریكا.
بە راستی خەڵكی كوردستان ھەتا ھەتایە لەسەر رەزامەندی ئەم وڵات و ئەو وڵاتە چاوەڕوان بكەن، ئەمە مافێكی سروشتی ئێمەیە بەشێوەیەكی دیموكراسی و بەشێوەیەكی ئاشتیانە مافەكانی خۆمان پەیڕەو كرد.
ئێمە نەمانگووتبوو، كە رۆژی دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رادەگەیێنین. ئێمە گوتمان رێگە بدەن خەڵكی كوردستان گوزارشت لە را و بۆچوونی خۆیان بكەن.
ئێمە ئامادەین ھەر چەند كات پێویست بكات تاوتوێی بابەتەكە بكەین بە تێگەیشتن و دوور لە توندوتیژی بگەینە ئەنجام، بە رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ.
ئێمە ئەگەر ئیرادەمان لەدەست چووبا، ئەوە زۆر زۆر گەورەتر دەبوو، ئەو ناوچانەی لەدەستچوون بەشەڕ لەدەست نەچوون، ئاساییە بە موەقەت و كاتی ھەندێ شت لەدەست بدەین. ئێمە ئیرادە و خواستی گەلەكەمان ھەڵبژارد لەسەر ھەندێ لایەنی تر.
رۆژئاواییەكان گوتیان ریفراندۆم دوابخەن و كاتی نیە. داوایان كرد بۆ دوو تا سێ ساڵ دوای بخهین. ئەو كات رێز لەو ریفراندۆمە دەگرن. ئێمەش داوامانكرد، كە چەمكی رێز بگۆڕن بۆ پاڵپشتی كردن. بۆیە ئێمە نەمانتوانی متمانە بەو پێشنیازە بكەین، چونكە ئەوان بەڵێنی پاڵپشتی و ھاوكارییان بە ئێمە نەدا. لەبەر ئەو ھۆكارە پێمان وابوو كە دواخستنی زيانى زیاترمان پێ دهگهيهنێت.
ئێستا حكومەتی ھەرێم راسپێردراوە دانوستان لەگەڵ بەغداد بكات و چارەسەر بدۆزنەوە، شەڕ و بەریەككەوتن ھەرگیز بژاردەی ئێمە نەبووە، مەگەر بەسەرمان فەرز كرا بێت.
بەراستی دەركەوت، كە دەبێت نەتەوە زوڵملێكراوەكان پشت بەخۆیان ببەستن، ئەو ھەموو بانگەشانەی بەناوی مافەكانی مرۆڤ و مافی گەلان و ئازادی و دیموكراسی ھیچ بنەما و ئەسڵ و ئەساسی نیە.
من دڵخۆشم نەك پێچەوانەكەی، ئەوەی جێی سەرسوڕمان و نیگەرانیە ئەوەیە كە دوای ئەوەی پێشمەرگە شكۆ و ئەفسانەی داعشی تێكشكاند، وامان زانی جیھان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوانەی خۆیان بە ھاوڕێی ئێمە دەزانی، پاڵپشتمان دەكەن، یان ئەگەر پاڵپشتمان نەكەن بێ دەنگ دەبن، بەڵام بەداخەوە، دەركەوت ئێمە تەنھا چیاكانمان ھەیە، لەبهرامبەر ئەوان نەك تەنھا پاڵپشتیان نەكردین، بەداخەوە پێشمەرگە بە چەكەكانی ئەوان شەھید دەكرێن، ئەوانیش بە بێ ئەوەی ھیچ كاردانەوەیەكیان ھەبێت تەماشا دەكەن. ئەمە زۆر نیگەرانم دەكات.
پەیامی ئێمە ئەوەیە بۆ عەبادی و عێراق، كە ئێمە ساڵي رابردوو ھاوكاری ئێوەمان كرد، لە موسڵ كە ئەگەر لەبەر پێشمەرگە نەبووایە نەدەتوانرا موسڵ رزگار بكرێت. بگەڕێنەوە بۆ لۆژيك و دەستبكەنەوە بە دانوستان لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان ، چونكە جەنگ تەنھا وێرانكاری و خوێنڕشتنی بۆ تەواوی عێراق لێدەكەوێتەوە و ھیچی لێوە بەرھەم نایەت.
سهرچاوهk24