چوونی نیمار بۆ ریال مه‌درید بووه‌ته قسه‌ی یه‌كه‌می هه‌مووان
یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى ئیسپانى و هێرشبه‌رى یانه‌ى چێلسى ئه‌لڤارۆ مۆڕاتا باس له رۆیشتنی نیمار بۆ ریال ده‌كات و ده‌ڵێت” ئه‌گه‌رى هه‌ریه ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید.
وه‌ك ده‌زاندرێت كه “نیمار” یه‌كێك بوو له یاریزانه سه‌رسه‌خت و گه‌وره ركابه‌ره‌كانى ریال مه‌درید له‌و كاته‌ى له ریزى به‌رشلۆنه یارى ده‌كرد و سیانهیهكى مه‌ترسیداریان به‌نێوى (MSN) پێك هێنا بوو له پاڵ (سوارێز و میسى) به‌ڵام له هاوینى رابردوو به‌برى (222)ملیۆن یۆرۆ كامپ نووى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد بهیانهكهى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا.
ئه‌لڤارۆ مۆراتا له لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ى ئاس بڵاوى كردۆته‌وه رایگه‌یاندوه” كه بروام وایه چوونى نیمار بۆریال مه‌درید ئه‌سته‌مه به‌هۆى رابردووه، به‌لڵام بینیومانه هیچ شتێك له ریال مه‌درید ئه‌سته‌م نیه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” به‌شیكی زۆر له راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان باس له چوونی نیمار ده‌كه‌ن له پاریسه‌وه بۆ یانه‌ی قه‌ڵای سپی له مه‌درید.