رۆناڵدۆ ئاگاداری هاتنی نیماره بۆ ریال مه‌درید
سه‌باره‌ت به چوونی یاریزان نیمار داسێلڤا بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانی نه‌یشاردۆته‌وه” كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاگاداره به هاتنی نیمار بۆ ریال مه‌درید.
پێگه‌ى (دۆن بالۆنى) ئیسپانى ئاشكراى كردوه” كه یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ باش ده‌زانێت ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیمار بكات، هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه” كه شوێنى رۆناڵدۆى ته‌مه‌ن (32) له ریال مه‌درید له‌ق بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى یانه ئیسپانیه‌كه گرنگى به‌یاریزانى به‌رازیلى ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كان یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت برى (200)ملیۆن پاوه‌ند بۆگواستنه‌وه‌ى نیمار بدات ، بهلاَم كۆى گشتى ئیمزا كردنى گرێبه‌سته‌كه بۆ(440)ملیۆن پاوه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” نیمار له هاوینى رابردوو به‌برى (222)ملیۆن یۆرۆ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌وه.