به‌م 10 رێگایه‌ خۆتان بپارێزن له‌ ئازاری ددان له‌ كاتی بوونی ئازار

وه‌ك ده‌زاندرێت ددان ئێشه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناخۆشترین ئازاره‌كان كه‌ مرۆڤ زۆر جار به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، كۆمه‌ڵیك هۆكاریش هه‌ن كه‌ واده‌كه‌ن مرۆڤ ددانی ژان بكات.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌ ددان له‌ كاتێكدا ده‌ست به‌ ئازار ده‌كات كه‌ ددانه‌كان كلۆرببن یاخود هه‌وكردنی پوكی ددانه‌، كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش هه‌ن كه‌ واده‌كه‌ن ددان ئازاری زۆری هه‌ربێت و مرۆڤ به‌ده‌ستیه‌وه‌ بناڵێنێت.

بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت پێویسته‌ ئه‌م رێگایانه‌ له‌ كاتی ئازاری ددان بگریته‌ به‌ر بۆ نه‌هێشتنی لایه‌نی كه‌م ئازاری ددانه‌كه‌ تا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ له‌ لای پزیشك كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

 

-ئەسپرین وردبکە و بیدە لەو شوێنانەى پوکت کە هەست دەکەیت ئازاریان هەیە.
-پارچەیەک سەهۆڵ بەکاربهێنە، بەڵام هەوڵمەدە بە ددان کەرتیبکەیت.

-بەکارهێنانى خەیار: چەند پارچە خەیارێک بخەرە سەر شوێنى ئازارەکە.
-بەکارهێنانى نەعناى وشک و شۆفان.

-زەیتى زەتون و لۆکە، لۆکەیەک بە زەیتەکە تەڕبکە و بۆ ماوەى ١٠ خولەک لەسەر شوێنى ئازارەکە دایبنێ.
-ماددەى یۆد، کەمێک یۆد بە لۆکەیەک بدە لە شوێنى ئازارەکە.
-کەمێک دارچینى وردبکە و بیدە لە دانت، با زۆر پێوەى نەبێت، تەنها چەند خولەکێک.
-بەکارهێنانى چاى سەفەرى و سیر و زەنجەبیل، هەریەک لەمانە دەتوانیت بخەیتە سەر شوێنى ئازارەکە.

-بەکارهێنانى ئاوى گەرم و خوێ، دەمت بە ئاو و خوێ پاک بکەرەوە.

-بەکارهێنانى پەتاتە، پەتاتەیەک کەرت بکە و بیخەرە سەر شوێنى ئازارەکە.

Back to top button