دواین زانیاری له‌باره‌ی دۆخی كۆسره‌ت ره‌سوڵ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدهگهێنێت، باری ته‌ندروستی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگیره و زۆر باشه، به‌ڵام پزیشكه‌كان بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هێشتوویانه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر نا ته‌ندروستی جێگیره”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌باره‌ی ته‌ندروستی كاك كۆسره‌ت رایدهگهێنێت، كاك كۆسره‌ت پێش نیوه‌رۆ دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك تێكچوو دوا ئه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فایان كردووه له سلێمانی، له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی زۆر باش و جێگیره هۆكاری مانه‌وه‌شی بۆ دڵنیای پزیشكه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” بۆ دڵنیا بوون مانه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت له‌لایان پزیشكه‌كان، تا ده‌مه‌و ئێواره‌یه، چونكه پێیان باش بووه تا ده‌مه‌و ئێواره له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه، له ته‌ندروستی مه‌گه‌ر نا ئێستا ته‌ندروستی زۆر جێگیره و باشه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌خۆشیه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ” به‌هۆی كێشه‌ی گه‌ده‌یه‌وه، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، هه‌ندێك كێشه‌ی له گه‌ده‌ی كاك كۆسره‌ت هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ته‌ندروستی خراپ بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆر باشه و ته‌ندروستی جێگیره”.