كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌بێ مه‌رجی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بودجه‌ی هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه‌ په‌سه‌ند كرد

رۆژنامه‌ی ئەلمۆنیتۆر له‌ راپۆرتێكی دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات”ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا راپۆرتێکیا ئامادە کردووە و تێیدا داوا لە ئیدارەی وڵاتەکەیان دەکەن، چاو بە ستراتیژییەتی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بخشێنێتەوە هه‌وره‌ها لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018ـی ئەمریکا، کۆنگرێسی ئەو وڵاتە 365 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە رووی سەربازییەوە دیاری کردووە و مەرجی پابەندبوون بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەشداریی کورد لە حکوومەتی نوێی عێراقیش لادراوە، کە پێشتر بەو مەرجەوە هاوکاریی پێشمەرگە دەکرا”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كان” کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکان دیاریکردنی ئەو بڕە بۆ هاوکاریی پێشمەرگە و لادانی مەرجی پابەندبوون بە یەکپارچەیی عێراقیان بە گۆڕانکارییەکی گرنگ لە ھەڵوێستی گۆنگرێس داناوە و نیگەرانیی خۆشیان لە هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر پێشمەرگە، دەربڕیوە.

هەروەها جۆن مەککین، سیناتۆری ئەمریکی و سەرۆکی کۆمیتەی خزمەتگوازرییە سەربازییەکان لە کۆنگرێس لە وتارێکدا لە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) رایگەیاندبوو، کە  پێویستە ئەگەر وڵاتەکەی ناچار بێت لە نێوان کورد و شیعەکانی عێراقدا لایەکیان ھەڵبژێرێت، کورد ھەڵبژێرێت، پێشتریش چەند کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بە ئاشکرا ھەڵوێستی خۆیان لەسەر ھێرش و پەلامارەکانی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر کوردستان دەربڕیبوو و جگە لە سەرکۆنەکردنی ئەو ھێرشانە، بەشێکیان پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندبوو.

Back to top button