وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای لێكۆلینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكا ده‌كات
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رپرسی ده‌زگای رۆشه‌نبیر و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه نیگه‌رانیه‌كان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی فره‌وانتر ده‌بێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌لێـ” ده‌بێت لێكۆلینه‌وه له‌وه بكرێت كه بۆچی چه‌كی ئه‌مریكی به‌كار هاتووه له شه‌ڕفرۆشتنی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی دژی هێزی پێشمه‌رگه”.
هه‌روه‌ها حیكمه‌ت ده‌شلێـ”تادێت نیگەرانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە زیاتر دەبێت و داواش کراوە لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدرێت، گوتی: “لەسەر بەکارهێنانی تانکی ئابرامز نیگەرانی زۆر دروست بووە، بەتایبەت چۆن ئەو چەکە دەکەوێتە دەست حەشدی شەعبی، بۆیە داوا کراوە لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدرێت”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ده‌زگای رۆشه‌نبیر و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شلێـ” خۆشمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا و بەتایبەت کونسووڵخانە و نوێنەرە سەربازییەکانیان داوامان کردووە ڕوونکردنەوەمان پێ بدرێت و دوێنیش لە چاوپێکەوتنێکدا سەرۆک بارزانی لەو بارەوە دەڵێت: “ئەو شتەی زۆر تووشی سەرسووڕمانی کردم ئەوە بوو، کە ئەوانەی ئەمریکا بە تیرۆریست وەسفیان دەکات، بەبەر چاوی ئۆفیسەر و بەرپرسی ئەمریکییەوە بە تانک و چەکی ئەمریکی پەلاماری ئێمەیان دا!” بۆیە رەنگە لە داهاتوودا وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەست بکەوێت، چونکە ئەوەی کراوە زۆر مەترسیدارە، ئەوەشی خستە ڕوو: “حەشد هێزێکی زۆری هێناوە بۆ پردێ و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری پێشمەرگە، بۆیە داواکارین لە ئەمریکا لە ئێستاوە ئاگادار بێت لەسەر بەکارهێنانی ئەو چەکە لەدژی پێشمەرگە”.