عه‌بادی وێرانی دۆخی ئابووری عێراقی له‌پاش شه‌ڕی داعشی ئاشكرا كرد بزانه چه‌ند زیانیان پێگه‌یشتووه
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 11ی 11ی 2017 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا زیانه‌كانی هاتنی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرسته‌ی ئاشكرا كردوو و رایدهگهێنێت، به‌هۆی شه‌ڕی داعش و هاتنی داعش بۆ عێراق ، زیانه‌كانی عێراق له جه‌نگی داعشدا گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ، له كاتێكدا هێشتا كه‌سانێك هه‌ن بانگه‌شه بۆ فیتنه و ئاژاوه‌گێڕیی تائیفی ده‌كه‌ن، گووتی: “كێشه‌ی تیرۆری داعش فیكرییه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی سڤیل بكوژن و پێویسته ئاگاداریان بین، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه 100 ملیار دۆلار زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه”.
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند” ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك بڵاوده‌كرێنه‌وه رابگیرێن، چونكه خه‌ڵكانێك هه‌ن به كرێگیراون بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ فیتنه‌ی تائیفی بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن دووبه‌ره‌كی درووست بكه‌ن،هه‌روه‌ها گووتی: “فه‌رمانمان به ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كردووه تا شوێن ئه‌و كه‌سانه بكه‌ون و ده‌ستگیریان بكه‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن”.