حشدی شه‌عبی یه‌كێتی له كه‌ركووك رسوا ده‌كه‌ن .. بزانه ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی چه‌ند ره‌زیل بوونه له كه‌ركووك
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی یه‌كێتی كه پێشتر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بوو له‌و شاره، له‌روی نفوس و له‌رووی ئیداره و له‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌وه یه‌كه‌می ئه‌و شاره بوون، به‌ڵام پاش فرۆشتنی كه‌ركووك له‌ئێستادا ئه‌و گروپه یه‌كێتی كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ به كاڵفام ناویان ده‌بات، له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نزم داوا له حشدی شه‌عبی ده‌كه‌ن كه پاسه‌وانیان بۆ دامه‌زرێنێت”.
به‌پێی نووسراوێك كه خواكوڕك ده‌ستی كه‌وتووه، ئاسۆ مامه‌ند به‌شداری له فرۆشتنی كه‌ركووك، كه ئێستا له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه، داوا له حشدی شه‌عبی ده‌كات، كه بارەگای رێکستنی ئەو حزبە لە قادسییەی کەرکووک 15 پاسەوانی هەیە، کە دابەش کراون بەسەر سێ شێفت و به‌پێی نووسراوه‌كه كه واژووی ئاسۆ مامه‌ندی له‌سه‌ره كه بۆ لایانی په‌یوه‌ندیدار ناردوویه‌تی، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە داگیرکەرە عێراقییەکانن لەو شارە و تێیدا ژمارەی چەکی ئەو پاسەوانانەش دیاری کراوە، کە بە هەر 15 پاسەوان، پێنج کلاشینکۆفیان هەیە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر خورماتوو، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورە و داگیریان کردن و بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی ئەو داگیرکارییەوە نزیکەی 200 هەزار هاووڵاتیی ئاوارەی هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان بوون، رۆژی چوارشەممە 18/10/2017، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی.