پاش داگیركردنی كه‌ركووك ئێران و كه‌سایه‌تیه‌كانی حشد 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌هاوبه‌شی ده‌فرۆشن

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان باڵێكی یه‌كێتی، له‌كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ئاشكرا ده‌كات، رۆژانە و له ڕێی تانکەره‌وه، زیاتر لە250ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئێران دەکرێت و، وه‌ك زانراوه بە نرخێکی زۆر کەمیش دەفرۆشرێت. سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان پشتڕاستی ده‌كاته‌وه”.
عه‌دنان كه‌ركووكی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان، به مالپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه” لەئێستادا نەوتی کەرکووک بە تانکەر ھەناردەی ئێران دەکرێت، كه رۆژانە نزیکەی250ھەزار بەرمیل دەبێت، ئەمەش تەواوکەری ئەو رێککەوتنەیە کە عێراق و ئێران کردوویانە لەبارەی نەوتی کەرکووکه‌وه، چونکە پێشتر ئەو رێککەوتنەیان کردبوو، گوتیشی، لە کەیوان 16 ‘شەمعە’ ھەن ھەر یەکە لەوانە لە ماوەی 20خولەکدا تانکەرێکی 36ھەزار بەرمیلی پڕ دەکات و، لە ماوەی 24سه‌عاتدا دەکاتە 264ھەزار بەرمیل نەوت، ئەم تانکەرانە بە بەردەوامی و نرخێکی زۆر کەم رەوانەی ئێران دەکرێن. ”کاتی خۆی رێککەوتنێک کرا کە بۆریی نەوتی لە کەرکووکه‌وه بۆ ئێران بكێشرێت تا نەوتی پێدا ھەناردە بکرێت، به‌ڵام چونكه ئه‌م كاره‌یان بۆ ته‌واو نه‌بووه، ئێستا لەجیاتی بۆری بە تانکەر ھەناردە دەکرێت.”
شێۆكۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو به‌هه‌مان ماڵپه‌ری راگه‌یاندووه”حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئێران رێککەوتووە کە نەوتی کەرکووک بە تانکەر ھەناردەی ئێران بکات، کە وەکو سەرەتا رۆژانە 30بۆ 60ھەزار بەرمیل ھەناردە دەکرێت و، بەشێک لەوە بە سلێمانیدا دەڕواتە ئێران و ھیچ داھاتێکیشی بۆ ھەرێمی کوردستان نییە، چونکە ئێستا حکومەتی عێراق سەرپەرشتیی ئەو کێڵگە نەوتیانە دەکات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” حکوومەتی عێراق كه نه‌یتوانی لەگەڵ تورکیا رێکبەکەوێت بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆریی نه‌وتی ھەرێمی کوردستانه‌وه، ئێستا بۆ ئێران ھەناردە دەکرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێ”لە ساڵی 2013وە حکوومەتی عێراق و ئێران باسیان لەوە دەکرد کە بۆریی نەوتی رادەکێشن بۆ ئێران و، پێیدا نەوتی کەرکووک بۆ ئێران ده‌گوێزنه‌وه، بەڵام دواتر باسیان لەوەکرد دیراسەی ئەو پرسە دەکەن و ئێستایش رێککەوتنیان کردووە بە تانکەر ھەناردەی بکەن.”
پێشتر ئەو کێڵگە نەوتیانەی کەرکووک لەژێر دەستەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابوون، لە رێگەی داھاته‌كه‌یه‌وه بەشێکی زۆری مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین دەکرا و ھاوکات مانگانەش 10ملیۆن دۆلار وەکو پارەی پترۆدۆلار دەدرا پارێزگای کەرکووک بۆ خزمەتکردنی شارەکە، بەڵام ئێستا حکوومەتی عێراق دەستی بەسەردا گرتووە و نەوتەکە ھەناردەی ئێران دەکات و داھاتەکەشی بۆخۆی دەبات.