جياوازى توانايى سه‌ربازی ( سعودیه و ئێران) ئاشكرا ده‌بێت
رۆژنامه‌ی دیلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی، له‌باره‌ی جیاوازی سه‌ربازی و تواناكانی(سعودیه و ئێران) ئاشكرای ده‌كات كه له رۆژانی رابردوودا، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران گرژی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی به‌رگریی ئاسمانی سعوودیه، رووبه‌ڕووی مووشه‌كێك بووه‌وه كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی ریاز كرا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته وه‌ك كرده‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی ئێران دژی شانشینی سعوودیه ناویانبرد.
رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه، به‌راوردی توانایی سه‌ربازیه‌كانی نێوان سعودیه و ئێران ئاشكرا ده‌كات و خهمڵاندنیشی بۆ خراپبوونی زیاتری دۆخه‌كه تا گه‌یشتنی به خاڵی گه‌رمی پێكدادان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه بریتانییه‌كه، له‌واه‌یه سعوودیه نزیكه‌ی 934 هه‌زار كه‌س بۆ خزمه‌تكردنی نیشتمانی بانگهێشت بكات، له كاتێكدا نزیكه‌ی 4 ملیۆن له دانیشتوانی ئاماده‌ن له‌كاتی پێویستدا ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان راپه‌ڕێنن. به‌ڵام ئێران 250 هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری له ریزی سوپادان و ده‌توانێت 14 ملیۆن كه‌س بۆ خزمه‌تی نیشتمانی بانگهێشت بكات، به‌ڵام سعوودیه به‌راورد به ئێران فڕۆكه‌ی جه‌نگی زۆرتره، هێزی ئاسمانی سعوودیه خاوه‌نی 790 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و هێلیكۆپته‌ره و زۆربه‌یان شه‌ڕكه‌رن، به‌ڵام هێزی ئاسمانی ئێران خاوه‌نی 476 فڕۆكه‌یه و زۆربه‌شیان فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ن.
به‌ڵام له رووی ژماره‌ی تانكه‌وه تا راده‌یه‌ك له یه‌كتریی نزیكن، سعوودیه 1142 تانكی هه‌یه و ئێرانیش 1161 تانك، به‌ڵام له رووی كه‌لووپه‌لی سه‌ربازی دیكه‌وه سعوودیه له ئێران زیاتری هه‌یه. سوپای سعوودیه 5500 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هه‌یه، به‌ڵام ئێران له‌و جۆره ته‌نها 1315ـی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه بریتانییه‌كه، ئێران له بواری تۆپخانه و تۆپهاوێژدا له پێشتره و خاوه‌نی 1474 راجیمه‌ی موشه‌ك و 2500 تۆپهاوێژی دیكه‌ی هه‌یه، به‌ڵام سعوودیه 322 راجیمه و 1000 تۆپهاوێژی دیكه‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێران له ده‌ریادا شكست به سعوودیه بهێنێت، چونكه كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی ئێران له 398 پاپۆڕی جه‌نگی پێكدێت، به‌ڵام كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی سعوودیه 55 به‌له‌می له خۆگرتووه.
ده‌رباری خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان، ریاز 43 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی” نزیكه‌ی (57 ملیار دۆلار)ـی بۆ خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی ته‌رخانكردووه، له به‌رامبه‌ردا ئێران ئه‌مساڵ تێچووی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلاره بووه.
بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دۆخه‌كه بكرێت، هه‌ر دوو وڵاته‌كه خاڵی لاوازیان له رووی سه‌ربازییه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی گرژكردن و درووستكردنی شه‌ڕ ده‌رنجامێكی كاره‌ساتباری لێده‌كه‌وێته‌وه.