یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راده‌ستی حشدی شه‌عبی كرد
میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنن به‌پێی فه‌رماندی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ راده‌ست كردنی دیله‌كانی داعش، كه له لایان هێزه‌كانی سه‌ربه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوونه، ئه‌مرۆ 150 چه‌كداری دیلی داعش له یه‌كێتیان سه‌ندۆته‌وه، باڵێكی یه‌كێتی دیله‌كانی داعشی راده‌ستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كردووه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنی كه‌ركووك، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایده‌گه‌ێنێت” به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنێكی نێوان هێزه‌كانمان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سلێمانی 150 تیرۆریستی راده‌ستی هێزه‌كانی ئێمه كرانه‌وه”.
سه‌باره‌ی به پشكنینی گه‌ره‌كه كوردیه‌كانی شاری كه‌ركووك، یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌شلێـ” ئێمه ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیری پشكنین له سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره كردووه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زۆرترین كار له‌سه‌ر بوونی چه‌ك له‌ناو ماڵان‌دا ده‌كه‌ین، هه‌ر ماڵێك زیاتر له یه‌ك پارچه چه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرین و ته‌نیا پارچه‌یه‌كیان بۆ ده‌ھێڵینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ستیشی به‌سه‌ردا ناگرین، ئه‌وا ژماره‌ی چه‌ك، ژماره‌ی خانوو و ناوی خاوه‌ن چه‌كه‌كه لای خۆمان تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، زۆربه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی شاری كه‌ركوك، له شازده‌ی ئوكتۆبه‌ره‌وه ئاواره بوونه و له‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.