لاهور جه‌نگی: ئه‌گه‌ر حشدی شه‌عبی توانایی به‌رگری تاكتیكی پێشمه‌رگه‌شی هه‌با ده‌مانتوانی به‌سیناریۆیه‌كی تر پاشه‌كشه بكه‌ین
لاهور جه‌نگی بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی توانایی به‌رگری تاكتیكی پێشمه‌رگه‌شی هه‌بوایه، ئێمه سیناریۆیه‌كی ترمان ده‌گرته به‌ر، چونكه پاشه‌كشه‌ی به‌م شێوه‌یه زه‌ربه‌یه‌كی وای له‌یه‌كێتی داوه، زۆر ئه‌سته‌مه وا به‌ئاسانی به‌سه‌ر یه‌كێتی دا تێپه‌رێت ده‌بێت له‌رووی راگه‌یاندن دا هه‌وڵ بدرێت دۆخه‌كه به‌لارێدا ببردرێت، رێگا نه‌درێت به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، چونكه ئێمه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووس سازمان له‌پێشه له عێراقدا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له راگه‌یاندنی یه‌كێتی، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات لاهور جه‌نگی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆی كۆبۆته‌وه، ره‌خنه له‌جۆڕی پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی گیراوه، له‌كه‌ركووك له جێبه‌جێ كردنی پیلانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و داگیركردنی له‌لایان حشدی شه‌عبی، لاهور جه‌نگیش ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی قبوڵ كردووه، به راگه‌یاندنكاره‌كانی راگه‌یاندووه، باوه‌رتان هه‌بێت ئه‌گه‌ر ( حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی و هێزه‌كانی تر) بیانتوانیبایه، خۆیان بگرن له جۆڕی به‌رگری تاكتیكی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌مانكرد، كه سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه شه‌ڕێكی تاكتیكی بكات، پاشان پاشه‌كشه بكات، به‌مه‌ش ئه‌و زه‌ختانه‌مان له‌سه‌ر كه‌م ده‌بوویه‌وه و ده‌مانگوت له‌شه‌ڕ شكاوین، به‌ڵام ئه‌وان توانایی به‌رگری تاكتیكیشیان له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی روویدا بینرا”.
هه‌روه‌ها لاهور جه‌نگی به راگه‌یاندنكاره‌كانی خۆی گوتووه، رێگا له‌و فشاره به‌هێزه سه‌ر یه‌كێتی بگرن، خه‌ڵك له‌و رووداوه به‌لارێدا ببه‌ن، بۆ ئه‌و بابه‌ته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و ریفراندۆم بكه‌نه بیانوو، چونكه چاره‌نووس سازترین، هه‌ڵبژاردنمان له‌عێراق له‌پێشه، ده‌بێت به‌هه‌ر نرخێك بێت، رووی رووداوه‌كانی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تێكی تر چونكه زه‌ختێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌یه، ده‌مه‌وێت راشكاوانه قسه بكه‌م، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، یه‌كێتی له كه‌ركووك بۆ هه‌میشته ته‌واو ده‌بێت”.